ڕه‌هه‌ندی ئایین له‌ شیعری كلاسیكی كوردی (كرمانجیی خواروو)
خاوەنی بەرهەم: نه‌وزاد كه‌لهوڕ
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: نووسینگه‌ی ته‌فسیر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندن
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 254
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە:
بەستەری داگرتن: –
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌‌ له‌ سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایین له‌ شیعری كلاسیكی و په‌یوه‌ستبوونی شاعیرانی وه‌ك (نالی، سالم، كوردی، مه‌وله‌وی و حاجی قادری كۆیی و… هتد) به‌ بنه‌ما ئایینییه‌كانه‌وه،‌ كه له‌ لایه‌ن نه‌وزاد كه‌لهوڕه‌وه‌ دانراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی 254 لاپه‌ڕه‌ییدا له‌ ساڵی 2008دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌.

 

نووسه‌ر له‌‌ پێشه‌كیی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئایین چه‌نده‌ كاریگه‌ریی هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر ڕۆشنبیریی شاعیرانی كلاسیكیی كوردی.

تایبه‌ت به‌ زانا و شاعیری كورد مه‌وله‌وی، سه‌ره‌تا كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی زانستی و به‌رهه‌مه‌كانی باس ده‌كات، دواتر ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هەتا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌وله‌وی كاریگه‌ریی ئایینی له ‌سه‌ر بووه‌ و چۆن ئایین ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ له‌ هۆنراوه‌كانیدا و ته‌نانه‌ت خۆی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ شاعیرێكی به‌توانا بووه،‌ زانایه‌كی ئایینیی گه‌وره‌ بووه‌ و كتێبی له‌ سه‌ر بیڕوباوه‌ڕی ئیسلام داناوه‌. پاشان چه‌ند نموونه‌یه‌كی شیعری مه‌وله‌وی له‌ سه‌ر چیرۆك و ژیانی هه‌ندێک له‌ پێغه‌مبه‌ران و ‌هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی ڕۆژی دوایی و زیندووبوونه‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌.