لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن عه‌بدوڵا یاسین ئامێدییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (114) لاپهڕەییدا لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ڕەخنهی ئه‌ده‌بی و سه‌رهه‌ڵدانی و ئامانجی ڕەخنهی ئه‌ده‌بی له شیعری كلاسیك‌دا، كه مه‌وله‌وی به یه‌كێک له شاعیره گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ناو ده‌بات، پێی وایه ئه‌گه‌ر له ڕووی نازكیی خه‌یاڵ و تیژبیری و وردیی مانا و جوانیی وشه و گوزارشتەوە مه‌وله‌وی به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ شاعیرانی میله‌تانی تردا، به‌رزیی فیكری مه‌له‌وی به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه زۆر به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت. چه‌ند پارچەشیعرێكی وه‌ک نموونه هێناوه‌ته‌وه له سه‌ر توانای خه‌یاڵی شیعری مه‌وله‌وی و لێی دەکۆڵێتەوە.