لە نووسینی عه‌لائه‌دین نه‌جمه‌دین حیسامه‌دین ناسراو به عه‌لائه‌دین سه‌جادییه (1907-1984)، له ساڵی 1952 (1371ك)دا له دووتوێی (632) لاپه‌ڕه‌دا چاپ کراوە.
ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه: مێژووی كورد و مێژووی ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی كوردی و چیرۆك و په‌ندی پێشینان، پاشان به پێشەکییەکی په‌خشانه‌شیعری به درێژی باسی ژیان و به‌رهه‌می شیعری شاعیره گه‌وره‌كانی كوردی كردووه و یه‌كێك له‌وانه سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌عدومی تاوگۆزیی ناسراو به “مه‌وله‌وی”یه. لاپه‌ڕه‌كانی (247-277)ی بۆ ژیان و شیعری مه‌وله‌وی ته‌رخان كردووه، شیعره‌كانی لێک داوەتەوە و باسی هه‌ندێک لایه‌نی هونه‌رییانی كردووه، هه‌روه‌ها به لوتكه‌ی لیریكی كلاسیكی كوردیی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ناوی بردوون.