توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیيه له سه‌ر بۆچوونه‌كانی مه‌وله‌وی له بواری عه‌قیده و كه‌لامدا، له لایه‌ن د. جەمال ئه‌حمه‌دییه‌وه نووسراوه. له كۆنفڕانسی «اولین همایش بین المللی ایران و عراق» له ساڵی 2014دا پێشكه‌ش كراوه، له شێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی (20) لاپه‌ڕه‌ییدا له گۆڤاری «مجموعە مقالات»دا له ساڵی 2015دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه:
توێژه‌ر سه‌ره‌تا باس له زانستی كه‌لام و سه‌رهه‌ڵدانی و جیاوازیی زانایان له سه‌ر كه‌لامی خوای گه‌وره ده‌خاته ڕوو، پاشان بۆچوونی مه‌وله‌وی له زانستی كه‌لامدا له ژێر دوو ناونیشانی جیاوازدا ڕوون ده‌كاته‌وه كه مه‌وله‌وی یه‌كه‌میانی تایبه‌ت كردووه به‌و تیۆرییه گشتییانه‌ی كه له سه‌ر كه‌لام و قسه‌كردنی خوای گه‌وره و ژماره‌ی كتێبه ئاسمانییهكهن (و هه‌ندێ بابه‌تی تر هاتووه)، به‌شی دووه‌میش بابه‌تی زانستی كه‌لام له دیدی موتهكهلیمینهوەی تێدا ڕوون كردووه‌ته‌وه.