ئه‌م نامیلكه‌یه له‌لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند ده‌ستخه‌تێكی تازه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه شیعری مه‌وله‌وییان تێدا نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌م شیعرانه پێشتر له سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌دا باس نه‌كراون. له‌دوای به‌راوردكردن و لێكۆڵینه‌وه‌یان، مامۆستا ساڵی 1978، له دووتوێی (48) لاپه‌ڕه‌دا و به شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌ك له ڕێگای گۆڤاری كۆڕی زانیاریی كورده‌وه بڵاوی كردووەته‌وه.
پێشه‌كی و باسكردنی ئاڵۆزییه‌كانی كۆكردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی، بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره بڵاونهكراوهكان و موناسه‌به‌ی نووسینیان له هه‌ردوو ده‌ستخه‌تی دیوانی مه‌وله‌وی و ده‌ستخه‌تی مه‌لا فه‌تاحی كاگردهڵهیی، هه‌روه‌ها به‌راوردكردنی ئه‌م ده‌ستخه‌تانه به دیوانه لهچاپدراوهكهی مه‌وله‌ویی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس.