لە كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغیی ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای كوردییە. به‌رگی یه‌كه‌می له دووتوێی 635 لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2015دا له‌چاپ دراوه.
له‌م كتێبه دووبهرگییهدا، كه به‌رگی یه‌كه‌می تێیدا باس لە هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مه‌وله‌وی كراوه له له‌دایكبوونیه‌وه هەتا کۆچی دوایی،، به‌رهه‌مه‌كانی مه‌وله‌وی و ئه‌و كارانه‌ی کە له لایه‌ن نووسه‌ر و لێكۆڵهرهوانهوه بۆ مه‌وله‌وی كراون، لێكۆڵینه‌وه له نزیكه‌ی 50 بەیاز و كه‌شكۆڵ و ده‌ستخه‌ت و زیاد له 90 پارچه‌شیعر و چه‌ند په‌خشانێكی مه‌وله‌وی كه یه‌كه‌م جاره له دیوانی مه‌وله‌ویدا بڵاو بكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند نموونه ده‌ستخه‌تێكی مه‌وله‌وی. پاشان دانانی پارچهشیعرهكان و جیاكردنه‌وه‌یان به پێی بابه‌ته‌كانی وه‌ك (ئایینی، بیروباوەڕ و فه‌لسه‌فه و موناجات، كۆمه‌ڵایه‌تی، سكاڵا و ده‌رده‌دڵ، شیوه‌ن، نامه‌كان).