لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ده‌ستنووسی دیوانی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن مه‌هدی سه‌نه‌نده‌جی (هه‌وار)ەوه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (428) لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2013دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
لێكۆڵه‌ر دوای پێشه‌كی، باس له‌و ده‌ستنووسانه ده‌كات كه سوودی لێ وه‌رگرتوون له ئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه‌دا، پاشان باس له‌و گرفتانه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له ئاماده‌كردنیدا، هه‌روه‌ها ڕه‌وشی هێنانی بۆ سه‌ر نووسینی كوردی ڕوون كردووه‌ته‌وه، پاشان (150) پارچه‌شیعری مه‌وله‌وی ده‌هێنێت به‌بێ ڕاڤه، له كۆتاییشدا نموونه‌ی شیعری له هه‌ر یه‌كێک له‌و ده‌ستنووسانه ده‌هێنێت.