لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن محێدین برشانه‌وه نووسراوه، له دووتوێی كتێبێكی (328) لاپهڕەییدا له ساڵی (1384)دا لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
نووسه‌ر له ڕێی شیعره‌وه چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی و كولتووریی خستووه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان چیرۆک و به‌سه‌رهات له سه‌ر كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان و بە نموونه‌ی شیعری ڕوونیان ده‌كاته‌وه. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، كورتهبهسهرهاتێک له سه‌ر مەو‌له‌وی ده‌گێڕێته‌وه، پاشان پارچه‌شیعرێكی ده‌هێنێت له سه‌ر ئه‌و به‌سه‌رهاته به‌بێ لێكدانه‌وه و ڕاڤه.