ئه‌م كتێبه له نووسین و كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانا و مامۆستای گه‌وره‌ی كورد مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه (1900-2005)، مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی كاری ئاماده‌كرن و سه‌رپه‌رشتیی له‌چاپدانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه. له ساڵی 1984 (1404ك)دا و له دووتوێی (632) لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. وه‌ك مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌م كتێبەی به دوا ڕشتهكتێبی “یادی مه‌ردان” هه‌ژمار كردووه و له هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كاندا به به‌رگی سێیه‌می “یادی مه‌ردان” له‌قه‌ڵه‌م دراوه.
یادكردنه‌وه و ناساندنێكی بنه‌ماڵه زانیار و ئایینییه‌كانی كورد، كه زۆربه‌ی زۆریان (به پشتبه‌ستن به ڕشته‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان كه له‌لایه‌ن زانایانی ناوداره‌وه مۆری پشتڕاستكردنه‌وه‌ی لێ دراوه) ده‌چنه‌وه سه‌ر حه‌زره‌تی حه‌سه‌ن یان حه‌زره‌تی حسێن (خودایان لێ ڕازی بێت). له سه‌ره‌تاوه به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو زاته و نه‌وه ناوداره‌كانی ئیمامی حسێن ده‌ست پێ ده‌كات، پاشان دێته سه‌ر باسی بنه‌ماڵه زانیاره كوردییه‌كان كه یه‌كێك له‌وانه سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ناسراو به مه‌وله‌وییه و مامۆستا به‌شێكی كتێبه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كردووه كه له لاپه‌ڕه (511-524)ه.