ئه‌م كتێبه له نووسین و لێكۆڵینه‌وه و ئاماده‌كردنی مامۆستای مه‌زن مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه، به دوو به‌رگ و له ساڵی 1979دا به‌رگی یه‌كه‌می له دووتوێی (656) لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كرده‌وه. پاشان به نزیكیی چوار ساڵ دواتر، به‌رگی دووه‌می له ساڵی 1983 له دووتوێی (674) لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كرده‌وه.
به‌رگی یه‌كه‌م: بە شێوه‌یه‌كی ورد و دوورودرێژ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی ده‌خاته ڕوو.
به‌رگی دووه‌م: باسی شێخه نهقشبهندییهكانی هه‌ورامان ده‌كات، به‌تایبه‌ت شێخ عوسمان سیراجه‌دین و وه‌رگرتنی ته‌ریقه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌ولانا خالید و كوڕه‌كانی شێخ عوسمان سیراجه‌دین. پاشان دێته سه‌ر باسی هه‌ندێ له مورید و مهنسووبه دیاره‌كانی شێخه نهقشبهندییهكانی هه‌ورامان، كه یه‌كێك له‌وانه سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی ناسراو به مه‌وله‌وییه. مامۆستا له لاپه‌ڕه (362-488)دا باس له مه‌وله‌وی ده‌كات به ناوی “یادی سه‌ید عه‌بدولڕه‌حیمی مه‌شهوور به مه‌وله‌وی”، هه‌ر له بنه‌چه‌یه‌وه تا خێزان و منداڵه‌كانی و مه‌سیره‌ی خوێندنی و مامۆستایه‌تی و سه‌فه‌ره‌كانی، هه‌روه‌ها دۆست و هاوه‌ڵه‌كانی و ئه‌و نامانه‌ی كه مه‌وله‌وی بۆ دۆسته‌كانی ناردووه.