لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن عادڵ محه‌مه‌د پووره‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (200) لاپهڕەییدا چاپ كراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
نووسه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌ده‌بیی خستووه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وەوە، یه‌كێک له‌و بابه‌تانه تایبه‌ته به مه‌وله‌وی به ناونیشانی “مه‌وله‌وی وێنای ڕۆحێكی جیهانی، ئاگایی و خودئاگایی”، كه تێیدا به‌راوردێک ده‌كات له نێوان بیرۆكه‌ی دیالیكتیكی فه‌لسه‌فیی هیگڵ، و ئسلوب و شێوازی شیعری مه‌وله‌وی ، كه شێوازی شیعری مه‌وله‌وی چوواندووه به فه‌لسه‌فه‌ی هێگڵه‌وه، له ڕێگه‌ی پارچهشیعرێكیهوه ئاڕاسته‌كانی ئاگاهی و به‌شتكردنی ئاگاهی، گەیشتن به خودئاگاهیی قه‌ومی، كه به “تێز، ئه‌نتیتێز، سه‌نتێز” ناویان ده‌بات؛ ڕوون دەكاته‌وه.