لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ڕێبازی هه‌ندێك له گه‌وره‌شاعیرانی كورد له شیعردا، له لایه‌ن خورشید ڕەشیده‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی 400 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 1989 چاپ كراوه.
نووسه‌ر سه‌ره‌تا باس له ئه‌ده‌بی ڕۆمانتیكیی ئه‌ورووپی و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه جیای ده‌كاته‌وە له ئه‌ده‌بی كلاسیكی ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێبازی ڕۆمانتیكی له ئه‌ده‌بی كوردیدا ڕوون ده‌كاته‌وه، پاشان دێته سه‌ر باسی ئه‌ده‌بیاتی شێوه‌ی گۆران كه لێره‌دا نووسه‌ر هۆكاری نووسینی شیعر له سه‌ر شێوه‌ی گۆران و گرنگییه‌كه‌ی و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه شێوه‌ی گۆران له ئه‌ده‌بی كلاسیكی جیا ده‌كاته‌وه؛ ڕوون ده‌كاته‌وه. باس له كێشه‌ی نێوان قوتابخانه ئه‌ده‌بییه كوردییه‌كان و ڕوخسار و ناوه‌رۆك له شیعری كوردیدا ده‌كات و چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی ده‌هێنێته‌وه و له كۆتاییشدا به‌رهه‌می هه‌ندێک له شاعیرانی سه‌ر بە ڕێبازی ڕۆمانتیكی ده‌خاته ڕوو.