لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له چه‌ند وتارێک پێک هاتووە كه له سه‌رده‌می جیاوازدا نووسراون له لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌مه باقییه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (154) لاپه‌ڕە‌ییدا لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
بە ناونیشانی “مه‌وله‌وی یان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه”، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد ئه‌نجام ده‌دات بۆ شیعر و تایبه‌تمه‌ندییه شیعرییه‌كانی مه‌وله‌وی، كه تیایدا باس له‌وه ده‌كات مه‌وله‌وی توانیویه‌تی له ڕێگه‌ی شیعره‌كانیه‌وه هه‌م شێوەزاری گۆران فراوانتر بكات و هه‌م له‌و جوگرافیایه‌دا نه‌خشه‌یه‌كی جیاواز و تایبه‌ت به خۆی دیاری بكات. پاشان باس له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌كات كه شیعره‌كانی مه‌وله‌وی له شیعری شاعیرانی تر جیا ده‌كاته‌وه كه بریتین له “سروشت و خۆماڵیبوون و سۆفیگه‌ری”. پێی وایه كه سروشت بووه به گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی له شیعری مه‌وله‌ویدا، وە ڕوونی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو سۆفیه‌تی له شیعری هه‌ندێک له شاعیران داماڵین ئه‌وا هیچی نامێنێته‌وه، به‌ڵام له شیعری مه‌وله‌ویدا ئه‌گه‌ر سۆفیه‌تییشی لێ داڕنین؛ نیشتمان و سروشت هه‌ر ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ها خۆماڵیبوونیش به یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعری مه‌وله‌وی داده‌نێت و پێی وایه كه شیعره‌كانی زۆر ڕه‌سه‌ن و خۆماڵین