وه‌ك تێزی دكتۆرا له لایه‌ن د. سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم (شكار)ەوە پێشكه‌ش كراوه و له دووتوێی كتێبێكی 522 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2014دا له چاپخانه‌ی تاران چاپ كراوه.
كارێكی به‌راوردكارییه له نێوان شیعره‌كانی هه‌ردوو شاعیری پایه‌به‌رز مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌وله‌وی له سه‌ر بابه‌ته‌كانی ژیان و مردن، له‌م به‌راوردكردنه‌دا كتێبی شیعری “مه‌سنه‌وی” جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و دیوانی مه‌وله‌وی و هه‌ندێك جاریش “دیوانی شه‌مس” كراوه به بناغه.
نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر بابه‌ته‌كانی ژیان و مردن له دیدی ئایینه جیاوازه‌كان و فه‌لسه‌فه و عیرفانی ئیسلامییەوە، پاشان لێكۆڵینه‌وه له چه‌مكه‌كانی “بوون، دونیا و ژیان” له شیعری مه‌ولانا و مه‌وله‌ویدا ده‌كات و دواتر به‌راوردیان دەکات. له كۆتاییشدا باس له چه‌مكی مردن و جۆره‌كانی ده‌كات و له كۆتاییشدا لە لای هه‌ردوو شاعیری گه‌وره به‌راوردیان دەکات.