ئه‌م نامیلكه‌یه محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم سه‌ره‌تا وه‌ك وتارێك له‌سه‌ر داوای مامۆستایان جویس بڵاو، ڤان بڕاونێسن و عه‌بدوڵا مه‌ردۆخ نووسیویه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌ڕێز عومه‌ر دزه‌یی و میشێل. ل. شوێت له كوردییه‌وه وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له ژماره (5)ی گۆڤاری ساڵنامه‌ی ئیسلامی تر له ساڵی 1998دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. دواتر مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم خۆیشی وتاره‌كه‌ی به زمانی كوردی له شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌كی پاشبه‌ندی گۆڤاری كاروان له ساڵی 2001دا بڵاو كردووەتەوە.
كورته‌باسێك له‌سەر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی مه‌وله‌وی، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار بڵاوبوونه‌ی شیعری مه‌وله‌وی له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا و له‌چاپدانی دیوان و به‌رهه‌مه‌كانی له‌لایه‌ن “مامۆستا محێدین صه‌بری نعیمی كانیمشكانی” و پیره‌مێردی شاعیر و مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مودهڕیسەوە. بابه‌تی سۆز له شیعره كوردییه‌كانی مه‌وله‌ویدا و به‌كارهێنانی سۆنێت (واته قافیه‌ی یه‌كه‌م و سێیه‌م نیوه‌به‌یتی چوارینه و قافیه‌ی دووه‌م و چواره‌م نیوه‌به‌یتی وه‌ك یه‌ك بن) بۆ یه‌كه‌م جار له دیالێكتی گۆران‌دا له‌لایه‌ن مه‌وله‌وییه‌وه. له كۆتاییشدا په‌یوه‌ندیی شیعری به ژیانی مه‌وله‌وییه‌وه و باسكردنی په‌راوێزه‌كان.