ئه‌م نامیلكه‌یه له لێكدانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغییه كه به “بابه عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغی”یش ناسراوه، له دووتوێی (50) لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 1978دا چاپ كراوه.
پێشه‌كییه‌ك له باره‌ی سروشتپه‌روه‌ری له‌نێو شاعیران‌دا به‌گشتی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی سروشتپه‌روه‌ری له شیعره‌كانیاندا، پاشان دێته سه‌ر سروشتپه‌ره‌وه‌ری له شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا و توانستی مه‌وله‌وی له پێدانی هه‌ست و نه‌ست و ژیانی مرۆڤایه‌تی به سروشت، ئه‌ویش بە هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌ك له شیعره‌كانی مه‌وله‌وی و ڕاڤه‌كردنیان، هه‌روه‌ها به‌راوردكردنیان به چه‌ند شیعرێكی “گۆران”ی شاعیر.