لە نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامییه، له دووتوێی 476 لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2013 له‌چاپ دراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی کارەکیی لایه‌نێكی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه، نووسه‌ر دیوانی مه‌وله‌ویی بە شرۆڤەی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌ك سه‌رچاوه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی به‌كار هێناوه و له شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كانیشدا پشتی به لێكدانه‌وه‌كانی مامۆستای ناوبراو به‌ستووه. هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی له‌خۆ گرتووه، له‌وانه: (گوته‌ی لێكۆڵه‌ران له باره‌ی مه‌وله‌وییه‌وه و ئه‌وانه‌ی کە مه‌وله‌وییان به خه‌ڵك ناساند، ئه‌و شاعیرانه‌ی کە پێش مه‌وله‌وی به شێوه‌زاری هه‌ورامی شیعریان نووسیوه، ڕێبازه ئه‌ده‌بییه‌كان و بیرۆكه‌ی سۆفیگه‌ری و ڕه‌وشی ڕووناكبیری له سه‌رده‌می مه‌وله‌ویدا).