مەحموود پاشای جاف(١٨٤٦-١٩٢١)
خاوەنی بەرهەم: ئومێد ئاشنا
زمان: كوردی
شوێنی چاپ:
چاپخانە: بینایی
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 40
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 8
بەستەری داگرتن: –
-
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر مه‌حموود پاشای جاف، له‌ لایه‌ن ئومێد ئاشناوه‌ نووسراوه‌ و له‌ دووتوێی نامیلكه‌یه‌كی  (40) لاپه‌ڕە‌ییدا له‌چاپ دراوه‌.

ناوه‌رۆكی كتێب:

نووسه‌ر له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا باس له‌ ژیان و به‌سه‌رهاتی مه‌حموود پاشا ده‌كات، پاشان وه‌ك شاعیرێک لێی دەکۆڵێتەوە و هه‌ندێک له‌ شیعره‌كانی به‌ نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌. سه‌باره‌ت به ‌مه‌وله‌وی، په‌یوه‌ندیی به‌تینی نێوان مه‌وله‌وی و مه‌حموود پاشای جاف و هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ باس ده‌كات، دواتر چه‌ند نامه‌یه‌كی مه‌وله‌وی كه‌ بۆ مه‌حموود پاشای ناردووه‌ ده‌هێنێت و ڕاڤه‌یان ده‌كات.