لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر حه‌وت شاعیر و ناوداری كورد، له لایه‌ن مامۆستا جه‌عفه‌ر (فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د)ه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (624) لاپه‌ڕه‌ییدا لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
نووسه‌ر له سه‌رەتادا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی مێژوویی و سه‌رهه‌ڵدانی مێژووی بیری كوردی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به لایه‌نی سیاسی و جوگرافییه‌وه، پاشان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له ژیان و ژینگه و فیكر و به‌رهه‌می هه‌ندێک له شاعیرانی كورد كردووه، یه‌كێک له‌وانه زانا و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وییه. تایبه‌ت به مه‌وله‌وی، باس له گرنگیی شیعره‌كانی ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی كۆندا بۆ ئه‌ده‌بی نوێ، كاریگه‌ریی له سه‌ر شاعیرانی كرمانجیی ناوەڕاست وه‌ک پیره‌مێرد و گۆران، پاشان هۆنراوه کرمانجییە ناوەڕاستییەکانی مه‌وله‌وی بە بنزاری “تاوگۆزی” به هه‌وڵێكی مه‌به‌ستداری مه‌وله‌وی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت بۆ پشتگیریكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی به‌كارهێنانی كرمانجیی ناوەڕاست له شیعر و ئه‌ده‌بدا. له كۆتاییدا هه‌موو لایه‌ن و بواره‌كانی ژیانی وه‌ک باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئایینی و سۆزداریی زۆر به وردی خستووه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه.