ئه‌م كتێبه له لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵحە، له ساڵی 1997 (1376ی هه‌تاوی) و له دووتوێی (236) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه.
كورته‌یه‌ك له باره‌ی گوزه‌رانی مه‌وله‌وی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، كاریگه‌ریی مه‌وله‌وی له‌سه‌ر شاعیرانی هاوچه‌رخی خۆی و دوای خۆی، پاشان باسكردنی ئه‌و کۆپی و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا سوودیان لێ وه‌رگیراوه و به‌راوردكردنیان به “دیوانی مه‌وله‌وی”ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی كه له دیوانی مه‌وله‌ویی مامۆستا مه‌لا عهبدولكهریمدا ئاماژه‌یان پێ نه‌كراوه.