ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه له ڕۆژانی (24–25/8/1988)دا یه‌كه‌مین میهره‌جانیان تایبه‌ت به شاعیر و زانای گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی ڕێك خست. تێیدا كۆمه‌ڵێك له خه‌مخۆرانی پاراستنی ئه‌ده‌بی كوردی به چه‌ند وتار و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌شدارییان تێدا كردووه و له ساڵی 1989دا و له دووتوێی (259) لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كرایه‌وه.
سه‌رجه‌می ئه‌و باس و وتار و لێكۆڵینه‌وانه له‌خۆ ده‌گرێت كه له میهره‌جانی مه‌وله‌ویی ساڵی 1988دا پێشكه‌ش كراون كه بریتین له: (پێشه‌كی، به‌رنامه‌ی میهره‌جانی مه‌وله‌وی، سۆفیگه‌ریی مه‌وله‌وی، مه‌وله‌وی و عهقیدهكانی، گه‌شتێك به ئاسۆی خه‌یاڵی مه‌وله‌ویدا، مه‌وله‌وی و هه‌ڵسوكه‌وتی له ده‌وروبه‌ردا، شاعیرێتیی مه‌وله‌وی، مه‌وله‌وی: به‌رهه‌می و شتێك ده‌رباره‌ی سروشت، تاوێك له‌گه‌ڵ ستایش و خهلسهكانی مه‌وله‌ویدا، كێشه‌ی پاكژبوونه‌وه له شیعری مه‌وله‌ویدا، بۆ مه‌ولای شاعیران مه‌وله‌وی).