ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له شاكاره دانراوه‌كانی زانا و شاعیر و عاریفی كورد سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌عدوومی ناسراو به مه‌وله‌وی، ساڵی 1974 له‌لایه‌ن مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له كاتی خۆیدا چاپ نه‌كراوه. دوای چه‌ند ساڵێك، مامۆستا فاتیح عه‌بدولكه‌یم موده‌ڕیس پاش پێداچوونه‌وه و داڕشتنه‌وه و نووسینی پێشه‌كی و په‌راوێز، له دووتوێی (874) لاپه‌ڕه‌دا ساڵی 1988 (1407ك) ئه‌م كتێبه‌ی چاپ كرد.
زانا و عاریفی مه‌زن مه‌وله‌وی بە شێوه‌زاری كوردیی ناوەندیی ناوچه‌ی تاوگۆز، لێكدانه‌وه‌یه‌كی كه‌موێنه‌ی زانستی كه‌لام و بیروباوه‌ڕی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی له (2441) به‌یته‌شیعردا كردووه. مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمیش به هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕۆحییه‌ی كه به مه‌وله‌وییه‌وه هه‌یبووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێگه باڵایه‌ی له زانسته‌كانی ئایینی ئیسلامدا هه‌یبووه، لێكدانه‌وه و شه‌رحێكی كه‌موێنه‌ی ئه‌م دانراوه‌ی مه‌وله‌ویی كردووه. مامۆستا فاتیح عه‌بدولكه‌ریم باسی له ده‌ستنووسه‌كه‌ی مه‌وله‌وی و ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ی كه كه‌سانی دیكه له‌به‌ر ده‌ستنووسه‌كه‌ی مه‌وله‌ویدا نووسیویانه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌راوردكردن و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كان و دیاریكردنی ساڵی دانانیانی به‌وردی ڕوون كردووه‌ته‌وه.