ئه‌م كتێبه ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه له‌لایه‌ن “مامۆستا همایۆن صاحب”ەوە، له دووتوێی (656) لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2010دا له‌چاپ دراوه و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان له دیداری مه‌وله‌ویی 2010دا به‌خشییه ئاماده‌بووانی دیداره‌كه.
ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه، به‌تایبه‌ت زه‌قكردنه‌وه‌ی هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی تیایاندا. دیوانی مه‌وله‌ویی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و كتێبی مه‌وله‌ویی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵح كه چه‌ند شیعرێكی بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌ویی تێدا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌م دوو كتێبه وه‌ك دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له كتێبه‌كه‌دا (شه‌ریعه‌تی مه‌یل) له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه سوودیان لێ وه‌رگیراوه. ئه‌م به‌رگه، شیعره‌كانی (ئهلف، با، پێ، تێ، جیم، چێ)ی ناو دیوانی مه‌وله‌ویی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و هه‌ندێك پارچه‌شیعری دیكه كه له دیوانی مه‌وله‌ویی مامۆستا مه‌لا عهبدولكهریمدا نین؛ له‌خۆ گرتووه.
تێبینی: ئه‌م كتێبه به هۆی هه‌ندێك هه‌ڵه‌وه، نووسه‌ر دووباره له ساڵی 2013دا به پێداچوونه‌وه و چاككردنی هه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رگی دووه‌م چاپی كردووه‌ته‌وه.