شێوازناسیی وێژە‌ی گۆرانی: تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان
خاوەنی بەرهەم: به‌ختیار سه‌جادی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سنه‌
چاپخانە: گۆڤاری پژوهشنامه‌ی أدبیات كردی – زانكۆی كوردستان
ژمارەی چاپ:
ژمارەی پەڕە: 23
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە:
بەستەری داگرتن: –
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له ‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شێوازناسیی وێژە‌ی گۆرانی ، له ‌لایه‌ن به‌ختیار سه‌جادییه‌وه‌ نووسراوه‌ و له‌ گۆڤاری «پژوهشنامه‌ی أدبیات كردی»، زانكۆی كوردستان، ساڵی دووه‌م، ژماره‌ (2)، به‌هاری 1395دا له‌چاپ دراوه.‌

ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه:‌

توێژەر سێ نموونه‌ی شیعری كه‌ بریتین له‌: شیعرێکی مستەفا بێسارانی لە سەدەی یازدەیەمی کۆچی، پارچەیـەک لـە بەرهەمەکانـی خانـای قوبادی لـە سـەدەی دوازدەیەمـی کۆچـی، شـیعرێکی مەولـەوی تاوگۆزی لـە سـەدەی سـێزدەیەمی کۆچیـی كردووه‌ به‌ بنه‌مای شیكاری توێژینه‌وه‌كه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعری شێوه‌زاری گۆرانی له‌ سه‌ر ڕوون ده‌كاته‌وه‌، پاشان به‌راوردێک ده‌كات له‌ نێوان وێژەی گۆران و وێژەی کرمانجیی ناوەڕاست له‌ ڕووی كێش و سه‌روا و قاڵبی ئه‌ده‌بی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌وە.