توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه، پێشكه‌شی به‌شی زانسته ئیسلامییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كراوه. لە ئاماده‌كردن و نووسینی فه‌رید حه‌مید عه‌بدولقادره، به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا حه‌مید محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌زیز. له دووتوێی 135 لاپه‌ڕه و له ساڵی 2018دا چاپ كراوه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌ره‌تا باس له ته‌سه‌وف و مێژووی ته‌سه‌وف له ئایینه‌كانی (ئیسلام، مه‌سیحی، جوو ، هیندۆسی) و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قوتابخانه و ڕێبازه‌كانی ده‌كات، پاشان باسێك له ژیانی مه‌وله‌وی و به‌رهه‌مه‌كانی، هه‌روه‌ها مه‌وله‌وی له دیدی ئه‌دیباندا. دواتر باسی سۆفیگه‌ریی مه‌وله‌وی له بابه‌ته‌كانی (مه‌قام، حاڵ، مه‌ی، پەیامبەر (د. خ)، ئیسرا و میعراج، مرۆڤدۆستی و لێبوورده‌یی) كراوه .