ئه‌م كتێبه دانراوی زانا و عاریف و شاعیری گه‌وره‌ی كورد سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌عدوومی ناسراو به مه‌وله‌وییه و له ئاماده‌كردن و هێنانه سه‌ر ڕێنووسی كوردیی نوێ لەلایەن حه‌مه ساڵح حاجی مه‌لا محه‌مه‌دی گه‌ڵاڵه. به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌م كتێبه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی گۆڤاری هه‌زارمێرد چاپ كردووه و له ڕۆژانی میهره‌جانی مه‌وله‌ویی ساڵی 2000 و وه‌ك دیارییه‌كی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له دووتوێی (194) لاپه‌ڕه‌دا پێشكه‌شی میهره‌جانه‌كه و میوانه‌كان كراوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی مه‌وله‌وی به هه‌مان شێوازی “عقیده‌ی مرضیه” باس له بیروباوه‌ڕ و زانستی كه‌لام ده‌كات، به‌ڵام به شێوازێكی كورت و به کوردیی ناوەندیی ناوچه‌ی تاوگۆزی، به زمانێكی ساده كه خه‌ڵكی ئاسایی لێی تێبگه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی “عقیده‌ی مرضیه” كه پێویستی به كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن لێی. لێره‌دا له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی هه‌ر پارچه‌یه‌ك و ڕاڤه‌كردنی هه‌ندێك له وشه‌كان، وێنه‌ی ده‌ستخه‌ته‌كه‌ی مه‌وله‌وییش له‌به‌رانبه‌ری دانراوه.