ئه‌م دیوانه، زانا و نووسه‌ری مه‌زن مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس ناسراو به نامی (1990-2005) دوای چه‌ند ساڵ له كۆكردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی، ساڵی 1961 (1380ك) له دووتوێی (568) لاپه‌ڕه‌دا به كتێبێك بڵاوی كرده‌وه به ناونیشانی “دیوانی مه‌وله‌وی”، كه ده‌توانرێت بوترێت به به‌هێزترین و دایكی سه‌رچاوه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی داده‌نرێت.
باسێك له چۆنێتیی كۆكردنه‌وه و ده‌ستكه‌وتنی پارچهشیعرهكان و ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیده‌ری ئه‌م كاره بوون. پاشان دێته سه‌ر باسكردنی ژیانی مه‌وله‌وی له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كدا و دانانی پارچهشیعرهكان به‌پێی ڕیزبه‌ندیی پیته‌كانی ئه‌لفوبێ و دیاریكردنی یه‌كه‌م پیتی پارچهشیعرهكان بۆ ڕیزبه‌ندییه‌كه و هۆی دانانی هه‌ندێك له پارچهشیعرهكان له‌لایه‌ن مه‌وله‌وییه‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی مامۆستا له شاره‌زایانی بیستووه یان له دهستنووسهكاندا نووسراوه. هه‌روه‌ها مانای ئه‌و وشانه‌ی لێك داوه‌ته‌وه كه به‌ئاسانی ما‌نایان نازانرێت، یان ئه‌گه‌ر مانای شیعرێك به‌ته‌نها به لێكدانه‌وه‌ی مانای وشه گرانه‌كانی نه‌زانرێت، ئه‌وا پوخته‌ی مانای ئه‌و شیعره‌شی لێك داوه‌ته‌وه.