ئه‌مینی ئه‌رده‌ڵانی (1919-2006) دیوانی مه‌وله‌ویی له شێوه‌زاری هه‌ورامییه‌وه گواستووەتەوە بۆ کوردیی ناوەندی و ساڵی 1991 و له دووتوێی (452) لاپه‌ڕه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می بڵاو كردووەتەوە. پاشان گۆران عه‌باس به هاوكاریی ئامانج محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌رده‌ڵانی، ساڵی 2008 دوای پێداچوونه‌وه و ده‌ستكاریكردنی به‌رگی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌رگی دووه‌می بڵاونه‌كراوه‌ی یه‌ك خسته‌وه و به یه‌ك به‌رگ كه ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستمانه و له دووتوێی (396) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كردووە.
پێشه‌كییه‌ك و وته‌ی هه‌ندێك له شاعیر و نووسه‌رانی ناوداری كورد له باره‌ی مه‌وله‌وییه‌وه، پاشان له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كدا باس له هێز و بڕشتی شیعریی مه‌وله‌وی و پله‌وپایه‌ی مه‌وله‌وی له ته‌سه‌وفدا و جیاوازیی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌م شاعیره و هۆكاری دانانی شیعر به شێوه‌زاری هه‌ورامی كه مه‌وله‌وی خۆی هه‌ورامی نه‌بووه. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه له مه‌یدانی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌ویدا خاوه‌ن گه‌شتوگوزارن. ئینجا دێته سه‌ر دانانی شیعره گوازراوەکان بۆ کوردیی ناوەندی و به‌یتی یه‌كه‌می پارچهشیعرهكان ده‌كاته پێڕستی شیعره‌كان.