ئه‌م دیوانه گواستنەوەی شیعره‌كانی مه‌وله‌ویی مه‌زنه له شێوه‌زاری هه‌ورامییه‌وه بۆ سه‌ر کوردیی ناوەندی هه‌ر به شێوازی شیعر، له‌لایه‌ن مامۆستای ماندوونه‌ناس محه‌مه‌د ئه‌مینی ئه‌رده‌ڵانی (1919-2006) كه ساڵی 1986 له ئاماده‌كردنی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێك چاپكردنی دوا كه‌وتووه بۆ ساڵی 1991 و له دووتوێی (452) لاپه‌ڕه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می بڵاو كراوه‌ته‌وه.
بریتیه له پێشه‌كییه‌ك و وته‌ی هه‌ندێك له شاعیر و نووسه‌رانی ناوداری كورد له باره‌ی مه‌وله‌وییه‌وه، پاشان له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كدا باس له هێز و بڕشتی شیعریی مه‌وله‌وی و پله‌وپایه‌ی مه‌وله‌وی له ته‌سه‌وفدا، هه‌روه‌ها جیاوازیی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌م شاعیره و هۆكاری دانانی شیعر به شێوه‌زاری هه‌ورامی كه مه‌وله‌وی خۆی هه‌ورامی نه‌بووه. ئینجا دێته سه‌ر دانانی شیعره گوازراوەکان بۆ کوردیی ناوەندی و به‌یتی یه‌كه‌می پارچهشیعرهكان ده‌كاته پێڕستیان.