دیوانی مەولەوی(بەرگی دووەم)
خاوەنی بەرهەم: د. محەمەد صدیقی موفتیزادە
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 508
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
دیوانی مەولەوی(بەرگی دووەم)
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

 

لە كۆكردنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌ و وه‌رگێڕانی دكتۆر محه‌مه‌د سدیقی موفتیزاده‌‌ و ئاماده‌كردن و پێداچوونه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌، له‌ ساڵی 2017 له‌ دووتوێی 508 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ دووبه‌رگییه‌، به‌رگی دووه‌می له‌ پێڕستی ئه‌و به‌یته‌شیعرانه پێك هاتووه‌ كه‌ هه‌ریه‌كێکیان له‌ ده‌ستنووسه‌كاندا هه‌ن، پاشان نووسینه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌هۆنراوانه‌ی دیوانی مه‌وله‌وی كه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر محه‌مه‌د سدیقی موفتیزاده‌وه‌ لێک دراونەتەوە ‌و به‌ شێوه‌ی زنجیره‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ی كوردستاندا‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ له‌م كتێبه‌دا سوودیان لێ وه‌رگیراوه‌ و دانانی پێڕستێك بۆ ته‌واوی به‌یته‌شیعرییه‌كانی هه‌ردوو به‌رگی ئه‌م كتێبه‌ بۆ ئاسانتر دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌شیعرییه‌كان، ئه‌ویش به‌ دانانی نیوەبه‌یتی یه‌كه‌می هه‌ر به‌یته‌شیعرێك.