كۆكراوه‌ی شیعره‌كانی مه‌جید به‌گی هه‌دایه‌تییه، له ساڵی 2011 له دووتوێی 150 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه.
پێك هاتووه له پێشه‌كییه‌ك له لایه‌ن كه‌یهان عه‌زیزییه‌وه، پاشان دانانی شیعره‌كانی عه‌ده‌می شاعیر له‌گه‌ڵ هۆكاری نووسینیان له لایه‌ن شاعیره‌وه. هه‌روه‌ها به هۆی خۆشه‌ویستیی زۆری عه‌ده‌می بۆ مه‌وله‌وی، چه‌ند شیعرێكی بۆ مه‌وله‌وی نووسیوه و هه‌ندێك له شیعره‌كانی مه‌وله‌وییشی له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی خۆی تێهه‌ڵكێش كردووه. له نموونه‌ی ئه‌و شیعرانه: (جواوی مه‌وله‌وی، دڵ نهقهفهسهن).