نامه‌یه‌كی ماسته‌ره، له لایه‌ن لهۆن قادر عەبدولڕه‌حمانەوە پێشكه‌ش كراوه و له دووتوێی كتێبێكی 208 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2014 چاپ كراوه .
نووسه‌ر سه‌ره‌تا باس له دوالیزمی دژیه‌ك له بابه‌ته جیاوازه‌كانی مه‌عریفه‌دا ده‌كات، پاشان باسی ئه‌و بابه‌ته له هۆنراوه‌كانی هه‌ردوو شاعیری مه‌زن مه‌ولانا و مه‌وله‌ویدا له ڕوانگه‌ی پێكهێنان و بناغه‌ی دروستبوونه‌وه ده‌كات، كه له ڕێگه‌ی شیعره‌كانیانه‌وه به شێوازی به‌راوردكاری زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕوانگه‌ی ئیستاتیكی، له سه‌ره‌تاوه له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه سروشتی ئیستاتیكا ڕوون ده‌كاته‌وه و دواتر پارادیگمای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی یه‌زدانی یاخود عیرفانیی ئهفلوتین وه‌ك نموونه ده‌هێنێته‌وه، پاشان له ژێر ناونیشانێكی سه‌ربه‌خۆدا بنه‌مای ئه‌زموونی ئیستاتیكی لە لای مه‌ولانای ڕۆمی و مه‌وله‌وی به هێنانه‌وه‌ی نموونه شیعرییه‌كانیان ڕوون ده‌كاته‌وه. له كۆتاییدا باس له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه ده‌كات كه بوونه‌ته بناغه‌ی ئه‌زموونی ئیستاتیكی لە لای مه‌ولانا و مه‌وله‌وی و له هۆكاره‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دوالیزمی دژیهكیش له هۆنراوهكانیاندا ده‌كۆڵێته‌وه.