لێكۆڵینه‌وه‌یكی زانستیه كه له دوو توێژینه‌وه‌یه پێك هاتووه كه بریتین له : ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری و ره‌خنه‌ی پراكتیكی، و مه‌وله‌وی شاعیرێكی ڕۆمانسی و سۆفیه، له لایه‌ن د. ره‌ئوف عوسمانه‌وه نوسراوه و له دوو توێی كتێبێكی ( 92) لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی (1989 ز) به چاپ گه‌یه‌ندراوه.
توێژه‌ر له‌توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا باس له له كاریگه‌ری شیعر و شاعیرانی كورد به ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و وئه‌وروپی ده‌كات، وه پاشان به نمونه‌ی شیعری و به شیوه‌ی به‌راوردێكی ڕه‌خنه‌یی كاریگه‌رییه‌كان ده‌خاته ڕوو.
له توێژینه‌وه‌ی دووه‌مدا كه تایبه‌ته به مه‌وله‌وی تیشك ده‌خاته سه‌ر ژیان و كه‌سایه‌تیی ، و هه‌روه‌ها تایبهتمهدنیهكانی شیعری مه‌وله‌وی ة پاشان چه‌ندین نمونه‌ی شیعری ده‌هێنێته‌وه ، و ێڕای ده‌رخستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، مانا و مه‌ستی شاعیریشیان له سه‌ر روون ده‌كاته‌وه.