ئه‌م كتێبه له نووسینی حه‌سه‌ن نازداره، له ساڵی 2010 و له دووتوێی (122) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه.
له سه‌ره‌تاوه باسێك له نامه و جۆره‌كانی و مێژوو و ڕێگاكانی گه‌یاندنی، هه‌روه‌ها نامه له ئه‌ده‌بی كوردیدا و لای هاوه‌ڵانی مه‌ولانا خالید (1779-1827) و نهقشییهكان، پاشان دێته سه‌ر باسی نامه لای مه‌وله‌ویی تاوگۆزی كه وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س هونه‌ری نامه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی كوردیی ناوەندیدا به‌كار هێناوه.