لە نووسینی ئه‌مین فه‌یزی به‌گه، ساڵی (1920-1339ك) له دووتوێی 74 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی ته‌رجومانی حه‌قیقه‌ت له ئه‌سته‌نبوڵ چاپ كراوه.
ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه: پێك هاتووه له كورته‌باسێك له سه‌ر ئه‌و شاعیره كوردانه‌ی كه ناوبانگیان هه‌یه و هەتا ئه‌و سه‌رده‌مه هیچ كارێكی وا بۆ ناساندنیان نه‌كراوه، ئه‌وانیش (مه‌ولانا زیائەدین شێخ خالید، مه‌لا خدر(نالی)، شێخ ڕەزا، سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیم (مه‌وله‌وی) و چه‌ند شاعیرێكی دیكه)، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی چه‌ند پارچهشیعرێكیان به نموونه. لاپه‌ڕه‌كانی (5، 7، 8، 9، 110، 111، 112، 123، 124، 125، 126، 127، 128)دا باسی مه‌وله‌وییان تێدا كراوه. ده‌توانین بڵێین کە ئه‌م كتێبه به یه‌كه‌مین كتێبی چاپكراو داده‌نرێت كه باسی مه‌وله‌وی و شیعری مه‌وله‌ویی تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.