ئه‌ده‌ب و مێژوو (چه‌پكێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌ب و به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی كورد)
خاوەنی بەرهەم: محه‌مه‌د حه‌مه‌باقی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: چاپخانەی موكریانی
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 471
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە:
بەستەری داگرتن: –
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ بۆ ئه‌ده‌ب و شیعر و ڕێبازی شیعریی ژماره‌یه‌ك له‌ شاعیرانی كورد، له ‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌مه‌باقییه‌وه‌ دانراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی 471 لاپه‌ڕەییدا له‌ ساڵی 2013دا له‌ چاپخانه‌ی موكریانیی هه‌ولێر له‌چاپ دراوه‌.

 

تێیدا باس له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌دیبان و شاعیرانی كورد كراوه‌. یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ی كه‌ له‌م په‌رتووكه‌دا ناوی هاتووه‌ و لێی کۆڵراوەتەوە، شاعیر و زانای گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌ویی تاوگۆزییه‌.

له‌ سه‌ره‌تاوه‌ نووسه‌ر باس له‌ پێگه‌ی مه‌وله‌وی له‌ ڕووی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ لە لای شاعیرانی دیالێكتی گۆران و له‌ ڕووی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ لە لای خه‌ڵك و گه‌له‌كه‌ی خۆی و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران و میرنشینانی وه‌ك بابان و ئه‌رده‌ڵان و ته‌نانه‌ت لە لای سه‌رانی قاجاریش ده‌كات. ڕوونیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شیعری هیچ شاعیرێكی كورد به‌ وێنه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی بۆنی نیشتمانی لێ نایه‌ت و خۆماڵییانه ‌نییه‌ و‌ چه‌ندین پارچه‌شیعری مه‌وله‌وی به‌ نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ و مانا و مه‌به‌ست و لایه‌نه‌ ڕەوانبێژییەکانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌. له‌ كۆتاییدا باس له گرنگیی موزیک و ئامێره‌كانی له‌ شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا ده‌كات .