ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا له ساڵی 1935دا پیره‌مێردی شاعیر به‌رگی یه‌كه‌م و ساڵی 1940 به‌رگی دووه‌م، به ناوی دیوانی مه‌وله‌وی (ئه‌صڵ و ڕۆح) بڵاوی كردووەته‌وه، كه گواستنەوەی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه له شێوه‌زاری هه‌ورامی بۆ کوردیی ناوەندی. پاشان له ساڵی 1960دا كاكه‌ی فه‌لاح بۆ جاری دووه‌م به یه‌ك به‌رگ و به‌تەنها به‌شه گوازراوەکەی بۆ کوردیی ناوەندی به ناوی “ڕۆحی مه‌وله‌وی”یەوە چاپ كردووه. هه‌روه‌ها بۆ جاری سێیه‌م كه ئه‌م چاپه‌ی به‌رده‌ستمانه، له‌لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه باقییه‌وه له دووتوێی (236) لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 1993دا چاپ كرایه‌وه.
پێشه‌كییه‌ك له باره‌ی ژیانی مه‌وله‌وی و په‌یوه‌ندیی مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ دۆست و ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌پیاواندا، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ ناساندنی مه‌وله‌وی دراوه له ساڵانی ڕابردوودا و به‌رزنرخاندنیان. پاشان دانانه‌وه‌ی شیعره گوازراوەکانی مه‌وله‌وی بۆ کوردیی ناوەندی كه لەلایه‌ن پیره‌مێردی شاعیره‌وه له شێوه‌زاری هه‌ورامییه‌وه گوازراونەتەوە سه‌ر کوردیی ناوەندی، ئه‌ویش به گۆڕینی ڕێنووسی هه‌ندێك له وشه‌كان و دانانی سه‌ر و بۆر بۆیان و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی تایپی، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی چه‌ند پارچهشیعرێك كه له چاپه‌كانی پێشوودا به‌سه‌ریه‌كه‌وه نووسراون.