مــن كێنــان خامـــهت وه یـــادم كه‌رده‌ن؟
حوســـنت زیــاد بــۆ پـه‌ی دڵان بـهردهن
جـــهمینت هــه‌ر سات نه جهلایێ بـۆ
هــه‌ر جــهلا په‌ی مــن وه بــهڵایێ بـۆ
نــیم نیگــات رهفێــق تــیر ئهنــدازیی بۆ
دڵــه‌ی مــن نیـشــان وه جانبـــازیی بــۆ
مامۆستای موفتی زاده به‌م شێوازه مانای ده‌كات -كه كورته‌یه‌كی ماناكهیمان بۆ به‌ڕێزتان هه‌ڵبژاردووه- :
من كێم و چ بایه‌خێكم هه‌یه كه پێنووست به یادمی كردووه؟
یاخودا جوانیت زۆرتربێ بۆ بردنی دڵی عاشق گه‌لێ كه دڵی منیش یه‌كێكه له‌و دڵگهله.
روخسار و ده‌م و چاوت هه‌ر لهحزهیێ له ڕووناكی، ڕۆشنی، پاكی، پڕشنگ و بریقهبێت.
هه‌ر پرشنگێ له جوانیی و ڕوخسارت بۆمن به به‌ڵاو موسیبه‌تێ بێ، واته: یاخودا جوانی روخساری تۆ زۆرتر ورشهدارتربێ، تا به‌ڵاو موسیبه‌تی منیش (كه مه‌به‌ستی عیشق و خۆشه‌ویستییه) سهخهتتر بێ.
به گۆشه‌ی چاوڕوانین، لێره‌دا مه‌به‌ست گۆشه‌ی چاوخستنی مه‌عشووقه بۆ عاشق، بۆ ئه‌و نێونیگای تۆیه، نیونیگایێكی ئاسایی و هه‌ڵكه‌وت (ته‌سادوفی) نه‌بێت و تیر هاویشتن كه كینایه‌یه له ته‌وه‌جوهی ده‌روونی مه‌عشوق بۆ عاشق
دڵی هه‌ژار و بێ بایه‌خی من.((ه)) له دوای ((دڵ)ه‌وه بۆ گه‌یاندنی مانای بچوكایهتی و هه‌ژارییه.
به واتایه‌كی تر تۆ به‌دڵ بۆ من بڕوانی و منیش دڵم بكه‌مه ئامانجی تیری روانینی تۆ.
پــوختــهی مــانــا ئه‌م شیعره به‌گشتی:
من كێم پێنووست یادی كردووم؟ یاخوا جوانیت زیاتربێ بۆ دڵانبردن و روخسارت هه‌رسات پرشهدارتربێ و ههرپرشهیێكی ده‌ردی عیشقی من گرانتر بكات و تیری نیونیگات هه‌میشه له كهوانابێ و دڵی هه‌ژاری منیش به گیانبازی نیشانه بێ بۆی.
سه‌رچاوه (دیوانی مه‌وله‌وی- دكتۆر محه‌مه‌د صدیقی موفتیزاده كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕانی بۆ كردووه و محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی ئاماده‌ی كردووه و پێیداچووه‌ته‌وه -به‌رگی یه‌كه‌م—پارچه‌ی 17- 2017).