كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

قەواڵەیەکی‌ تازه‌ دۆزراوه‌ی سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌وله‌وی تاوگۆزی

لاسه‌ره‌وه‌ی قه‌واڵه‌كه‌: المطلع علی بیع فتاح { مۆری هێلكه‌یی خودی مه‌وله‌وی كه‌ نووسراوه‌: عبدالرحیم المعدوم} و الشراء قربانی كما في {دوو وشه‌ لێره‌دا ڕه‌شبووه‌ته‌وه‌ و تێكچووه‌}

ده‌قی نامه‌كه‌ (قه‌واڵه‌):

در حضور جمع كثیر با اطلاع این فقیر

فتاح پسر معروف ملكی است كه‌ در خواجایی با خواجه‌ مولان در آن شریك بودند بمبلغ دو صد قران بقربانی نام برادر خواجه‌ مولان فروخت و صیغه‌ ایجاب و قبول درباره‌ آنها جاری گردید بعد از این همان ملك ملك قربانی است نه‌ فتاح و نه‌ وارث اوست نمیرسد ادعاي همان ملك بكنند و السلام علی تابع الهدی

جهت یادداشت قلمی شد

                                                                          ناو و ئیمزا و ساڵی نووسین

                                                                        عبدالرحیم المعدوم الحسینی

                                                                           سنه‌ 1281

                                                                         {1865ز}

ده‌قی قه‌واڵه‌كه‌ به‌ زمانی كوردی:

بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی زۆر، به‌ ئاگاداری ئه‌م فه‌قیره‌ (مه‌وله‌وی)

فه‌تاح كوڕی مه‌عروف موڵكێك له‌ خواجایی وه‌ خواجه‌ مه‌ولان له‌گه‌ڵیدا شه‌ریك بوون به‌ مه‌بله‌غی دووسه‌د قران به‌ قوربانی برای  خاجه‌ مه‌ولان فرۆشتی وه‌ سیغه‌ی ئیجاب و قه‌بوڵ له‌به‌ینیانا جاری بوو ئیتر لێره‌ولا ئه‌م موڵكه‌ موڵكی قوربانیه‌ نه‌ بە فه‌تاح  و نه‌ به‌ وارسی ئه‌و ناگات  وسلام علی تابع الهدی

بەمەبەستی هەڵگرتن و مانەوە نووسرایەوە

ناونیشان:

ده‌قی قه‌واڵه‌یه‌كی مه‌وله‌وی( معدوم)، نووسه‌ره‌وه‌ : مه‌وله‌وی (1806 – 1882) ، مێژووی نوسیوه‌: 1281ك ، ئه‌ندازه‌: 18سم × 13.5سم .

شوێنی پاراستن: ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە/ زانكۆی سلێمانی

دۆزینه‌وه‌ و ساغكردنه‌وه‌ی : د.هه‌ردی مه‌هدی میكه‌

سپێرده‌ی نامه‌ به‌ ناوه‌ندی كوردستان: بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید حه‌سه‌نی سه‌جادی بیاره‌یی و مەلاعەبدوڕەحیمی چۆڕی بیارەییەوە، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێزان د.یه‌حیا ڕیشاوی و كاك ئیسماعیلی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی بیاره‌ییه‌وه‌ پێشكه‌شی ئه‌رشیفی ناوه‌ند كراوه‌.