منشآت 
جۆری دەست خەت :ده‌ستخه‌ت
بە دەستی کێ نوسراوە: عه‌بدوسه‌لامی كوڕی شێخ حه‌سه‌نی (توریوه‌ری)
مێژووی دەستخەت: (12/ جمادی یه‌كه‌می / 1383 ك)
ژمارەی پەڕەکان:60
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

26 نامه‌ی فارسی مه‌وله‌وی تیدایه‌

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م سه‌رچاوه‌ كه‌شكۆڵ و به‌یاض و دیوانی شیعر نییه‌. ده‌ستخه‌تێكه‌ نامه‌ فارسییه‌كانی مه‌وله‌وی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌. ( 26) نامه‌ی فارسی مه‌وله‌وی تیدایه‌. ده‌ستخه‌ته‌كه‌ تێكڕا (60) لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌ خه‌تی (نه‌سته‌علیق) ی جوان نوسراوه‌ته‌وه‌. خه‌تی عه‌بدوسه‌لامی كوڕی شێخ حه‌سه‌نی (توریوه‌ری) یه‌، 12 ی  جمادی یه‌كه‌می ساڵی (1383 ك) نووسیویه‌تییه‌وه‌. ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ یه‌ك نامه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ی فارسی مه‌وله‌وی تێدایه‌، له‌ (ها/1) شدا هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ :158