ئه‌م كه‌شكۆڵه پاشماوه‌ی یه‌كێك له كه‌شكۆڵه كه‌م وێنه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی، له زیاد له 9 جێگه‌یدا ناوبه‌ناو شیعری مه‌وله‌وی تێدایه، دیاره زۆری تیاچووه. نوسهرهوهكهی له ته‌ك دیوانی (نالی) و (كوردی) و (سالم) و (شێخ ره‌زا) دا بایه‌خێكی تایبه‌تی به مه‌وله‌وی داوه. ئه‌وه‌ی كه ماوه 300 لاپه‌ڕه زیاتره، له شێوه‌ی به‌یاض دا نیه.نوسهرهوهكهی – ئه‌وه‌نده ده‌زانرێ ناوی محه‌مه‌د بووه – له نوسینه‌وه‌یدا ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تی گرتوه‌ته‌به‌ر، له كه‌م كهشكۆڵدا ئه‌و ڕێبازه په‌یڕه‌و كراوه له شوێنێكیدا مێژووی (1333 ك ، و 1914 ز ) ی پێوه‌یه، و پێوانه‌كه‌ی (22 * 18) سم.
دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه: 46