ئه‌م كه‌شكۆڵه – كاتی خۆی – یه‌كێك بووه له كه‌شكۆڵه نایابه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردی، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌میكردن له له پاراستنی‌دا و چه‌پۆكی زه‌مانه زۆریان پێ كردووه و سه‌ره‌تا و كۆتایی نه‌ماوه و له چه‌ند شوێنی ناوه‌وه‌یشیدا كه‌وتن دیاره. گومانیش بۆ ئه‌وه‌ده‌چێت ئه‌مه‌ی ئێسته له ده‌ستدایه كاتی خۆی – به‌لای كه‌مییه‌وه – دوو كه‌شكۆڵ بووبێت له ئه‌ندازه و قه‌واره‌دا وه‌ك یه‌ك وابووبن و دوای شپرزه بوونیان به‌م شێوه‌ی ئێسته یهكخرابنهوه. چونكه له‌م كهشكۆڵهدا له دوو شێوه خه‌تدا، دووباره بوونه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شیعری مه‌وله‌وی هه‌یه. زیاد له (100) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه.كه‌شكۆڵه‌كه له شێوه‌ی (به‌یاض) دایه، چه‌ند خه‌تێكی جیاجیای تێدایه كه نووسه‌ره‌وه‌كان جیاجیان. كه‌شكۆڵه‌كه ئه‌وه‌ی ماوه (500 ) لاپه‌ڕه ده‌بێت، و لاپه‌ڕه‌ی (6) به‌یت و كه‌متری تێدایه. له یه‌ك دوو شوێندا مێژووی ( 1327 و 1339 ی ك) ی تیدایه . له‌وانه‌ی له نوسینهوهكهیدا به‌شداریان كردوه: ئه‌نوه‌ری سوڵتانیان، ده‌رویش حبیبوڵڵا، و محه‌مه‌د مه‌ریوانی … دیارن . به‌شێكی له كاغه‌زی ڕهنگاورهنگدا نوسراوه‌ته‌وه. یه‌ك دوو تاك و پارچه شیعری تێدایه پێشتر بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه و له ده‌ستخه‌ته‌كانی دیشدا نین.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 106