ئه‌م كه‌شكۆڵه له شێوه‌ی (به‌یاض) دایه،ئه‌م كهشۆڵه (211) لاپه‌ڕه‌یه، پێوانه‌كه‌ی (14 * 8 سم) ه. مامۆستایان عه‌بدولله‌تیف و نهصروڵڵا له نوسینه‌وه‌یدا به‌شداریان كردووه. كه‌شكۆڵه‌كه باش نه‌پارێزراوه. سه‌ره‌تا و كۆتایی نه‌ماوه، له چه‌ند جێگه‌یه‌كدا له ناوه‌وه كه‌وتن و پچڕان هه‌یه. شیعری گه‌لێ له شاعیرانی كوردی تێدایه. له‌وانه: هیلابی، كوردی، مه‌عدوومی، شێخ ڕه‌زا، خه‌سته، فه‌خرولعوله‌ما، مه‌حزوون، به‌دیعی سه‌نه‌نده‌جی، ناری، سه‌ید محه‌مه‌د صادق، نالی، حه‌ریق، سالم، بابا طاهير, قازی فه‌تاح و صهردی ئه‌عظه‌م و، چه‌ند شاعیری دی. له شوێنێكدا مێژووی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی (1322 ك) یی پێوه‌یه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه :142