ئه‌م ده‌ستخه‌ته به ژماره: (5927/ 267 / 29) له (قوم) له ( كتیبخانه‌ی گوڵپایگانی له ) پارێزراوه. 135 لاپه‌ڕه‌یه. ئه‌ندازه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی (6 * 13 سم ). ساڵی 1312 عالی ناو بۆ مه‌لا فه‌تحوڵڵای كوڕی خهطیبی نووسیوه‌ته‌وه. شیعری شاعیرانی كورد و فارسی وه‌ك : صاڵحی و، یوسف و، مه‌عدووم و، داخی و، وه‌لی دێوانه و، سه‌عدی و، مه‌لوولی و، ئیبراهیم و، وه‌فایی … تێدایه.
به خه‌تی (نستعلیق) ی شكسته نووسراوه‌ته‌وه. گه‌لێ شۆێنی ئاوی به‌ركه‌وتووه و وشه‌كانی تێكهڤل بوون و باش ناخوێنرێته‌وه. به‌شی هه‌ره زۆری شیعری مه‌وله‌وییه، به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه زیاد له (52) پارچه شیعری مه‌وله‌وی لێ كه‌وتووه و له ناوچووه. به‌شێكی له شاری سلێمانی نووسیوه‌ته‌وه. ده‌ستخه‌ته‌كه (145) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدا بووه، (51) پارچه‌ی به هۆ له ناوچوونی سه‌ره‌تاكه‌ی له ناوچووه. له‌وه‌شی كه‌ماوه له لاپه‌ڕه (76) ه وه له پارچه‌ی (105) ه‌وه تا پارچه‌ی (110) هی دیار نیه. ئیتر نازانرێ هه‌ر خۆی كه‌وتووه یان له وێنهگرتنهوهدا له بیر كراوه. بۆنه‌ی وتنی شیعره‌كانی تێدا نییه. شیعری تاكی تێدا نییه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی (2023) ، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه :130