ئەم ناوە مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی بۆ پاشماوەی بەیاضێكی بچكۆلە داناوە كە سەرەتا و كۆتایی نەماوە و دیار نییە، كاتی خۆی چەند بووە و چەندی لەناو چووە. ئەوەی كە ماوە نزیكەی (60) لاپەڕەیە (45) لاپەڕەی شیعری مەولەوییە، بە خەتێكی مامناوەندی نووسراوەتەوە.
شیعری صەیدی ، مەولانا خالید ، مەنظوومەی (فەرض و سوننەت) یان (كفایة الاسلام) ی بە فارسیی تێدایە. لاپەڕەی (10) بەیت و كەمتر و زیاتری تێدایە. لە كتێبخانەی بەرلین بە ژمارە (9881) پارێزراوە. سه‌رچاوه : دیوانی مه‌وله‌وی مه‌ل عه‌بددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، (2015) چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕە: 83 |