ئەم كەشكۆڵەیش ، كەشكۆڵێكی رەنگینی پڕ لە بەرهەمی شاعیرانی كورد و فارسە. شیعری كوردی و فارسی زۆرێك لە شاعیرانی كوردی تێدایە، لەوانە: ئەدەب ، بێخود،ناری،نۆدێیی، موفتی زەهاوی، بێتووشی ، مەلا میكایل، مەولانا خالید، میرزا عەبدولقادری پاوەیی، مەولەوی، نالی و ….. تێكڕا (75) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە.بە خەتی چەند كەس نووسراوەتەوە، هەندێكیان خۆشخوێن و هەندێكیشیان بە زەحمەت دەخوێنرێنەوە.بەشێكی خەتی خوالێخۆشبوو مەلا عەزیزی رێشاوی خۆیەتی. مێژووی (1358) و دەوروبەریی تێدایە
سه‌رچاوه : دیوانی مه‌وله‌وی مه‌ل عه‌بددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، (2015) چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕە: 37 |