ئەم كەشكۆڵە -كە لە شێوەی بەیاضدایە – پاشماوەی كەشكۆلێكی كۆنە سەرەتا و كۆتایی نەماوە و لە ناوەوەیش لە چەند جێگەیدا كەوتن هەیە. ئەوەی كە ماوە (70) لاپەڕەیە، لاپەڕەی شەش بەیت و كەمتر و زیاتری تێدایە . خەتەكەی خۆشە ، بەڵام بە شكستەیەك نووسراوەتەوە خۆشخوێن نییە.بۆنەی وتنی شیعری تێدا نییە.بە زۆریی شیعری مەولەوییە، شیعری (عەبدالقادر )ێك و (فەقێ) یەكی تێدایە.لە لاپەڕە (19)ی‌دا نووسراوە عەلی لە حاڵەتی پەرێشانیدا لەبەر خاتری جەنابعالی… (دەستێكی چەپەڵ ناوەكەی كوژاندووەتەوە) لە مانگی رەجەبی (1308)دا نووسیویەتییەوە.
سه‌رچاوه : دیوانی مه‌وله‌وی مه‌ل عه‌بددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، (2015) چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕە: 98 |