ئه‌م دهستخهتهش یه‌كێكه له یادگار و شوینه‌واره نایابه‌كانی خودالێخۆش‌بوو مامۆستا سه‌ید طاهیری هاشمیی. وادیاره مامۆستایی هاشمیی ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ی بۆ مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس نووسیوه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه كۆتاییه‌كه‌ی دیار نییه، كه ره‌نگه باسی ئه‌وه كرابووبێ كه چۆن و بۆ كێی نووسیوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌ستخه‌ته دوو به‌شه و به‌شی یه‌كه‌می دیوانی مه‌وله‌وییه كه له لاپه‌ڕه یه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له لاپه‌ڕه (69) دا كۆتایی دێ . تێكرا (97) پارچه شیعری تێدایه كه جگه له یه‌ك دوو پارچه‌ی نیظام و بولبول و داخیی هه‌مووی شیعری مه‌وله‌وییه. له كاغه‌زی ره‌نگاوره‌نگدا و به خه‌تی (نه‌سته‌علیق) ی شكسته‌ی زۆر جوان به خه‌تی مامۆستا هاشمیی نوسراوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌شه رۆژی جومعه‌ی بیستی مانگی ره‌جه‌بی ساڵی 1357 ك ته‌واو بووه.
به‌شی دووه‌م: هه‌ر به دوای به‌شی یه‌كه‌مدا به‌شی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات، ئه‌میش هه‌مووی دیوانی (بێسارانی) یه. له لاپه‌ڕه (71) ه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له لاپه‌ڕه (100) دا بێ تهواوبونێكی دیار ده‌بڕێته‌وه. ئه‌م ده‌ستخه‌ته له خزمه‌تی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسدا بووه و خه‌تی ئه‌وی به سه‌ره‌وه‌یه . ئه‌م ده‌ستخه‌ته 23 ساڵ پێش چاپی یه‌كه‌می دیوانی مه‌وله‌وی نوسراوه‌ته‌وه. گومانی زۆر بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه له كاتی چاپی دیوانی مه‌وله‌ویدا له به‌رده‌ستی مامۆستای موده‌ڕیسدا بێت.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی (2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه: 139