ئه‌م ده‌ستخه‌ته 187 لاپه‌ڕه‌یه. 172 پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه. هه‌مووی به خه‌ته جوانه‌كه‌ی مامۆستا سه‌یید طاهیره. تا لاپه‌ڕه 150 به زۆریی به قه‌ڵه‌می سوور سه‌رو بۆری بۆ پیت و وشه‌كان كردووه و كاری خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی ئاسان كردووه. له گه‌لێ شوێندا به زمانی فارسیی و به قه‌ڵه‌می سوور لێكدانه‌وه‌ی بۆ شوێنگه‌لێ كردووه كه ما‌نایان به ئاسانیی نازانرێت. له هه‌ندێ شوێندا سه‌رسامیی خۆی به‌رانبه‌ر به مانا ناسك و نه‌وتراوه‌كانی مه‌وله‌وی به (به‌خ به‌خ) و ( چ حه‌شرێ ده‌كا) و وێنه‌یان، ده‌ربڕیوه. له هه‌ندێ شوێنیش‌دا ئاماژه بۆ نوسخهگهلی جیاجیا ده‌كا. گومانم بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئه‌مه له كاره كۆنه‌كانی بێ كه بۆ دیوانی مه‌وله‌وی كردوون و ئه‌مه پێش ئه‌و نوسخانه نووسرابێته‌وه كه من تا ئێسته دیومن. چه‌ند به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بووچونه هه‌یه :
یه‌كه‌م: په‌یڕه‌ویی پیته‌كانی هیجای له رێكخستنی پارچه شیعره‌كاندا نه‌كردووه، كه له نوسخه‌كانی دی‌دا كردوویه.
دووه‌م : گومانی نه‌خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پارچه شیعرانه‌ی كه له ده‌ستخه‌ته‌كانی دی‌دا په‌نجه‌ی گومانی بۆ ڕاكێشاون.
سێیه‌م : چه‌ند پارچه شیعر هه‌ن له ده‌ستخه‌ته‌كانی دی‌دا هه‌ن له‌م ده‌ستخه‌ته‌دا نابینرێن.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه :152