ئه‌م كه‌شكۆڵه یه‌كێكه له ده‌ستخه‌ته نایابه‌كانی دیوانی مه‌وله‌وی و، مامۆستای نوسه‌ره‌وه‌ی زۆر ورده‌كار و به سه‌لیقه بووه و،زۆربهتهنگی ئه‌وه‌وه بووه نوسخه‌یه‌كی نایابی مه‌وله‌وی بنووسێته‌وه. خه‌تی خۆش بووه. مهولهویزان و، زانا و مه‌لا بووه. ده‌ستخه‌تێكی ته‌رخان كردووه بۆ دیوانی نالی و دیوانی مه‌وله‌وی. دیوانی مهولهوییهكه كه جێگه‌ی باس و مه‌به‌سته له لاپه‌ڕه (197) ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا لاپه‌ڕه (319) ده‌ڕوات، له‌م ئه‌ندازه‌دا (139) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه. له گه‌لێ جێگه‌ی پێویستدا سه‌رو بۆری بۆ وشه‌كان و پیته‌كان كردووه، گه‌لێ جاریش جیاوازی نووسخه‌ی نووسیوه، له هه‌ندێ له پارچه‌كاندا لێكدانه‌وه‌ی ورد‌و شاره‌زایانه‌ی كردووه. كۆتاییه‌كه‌ی پارچه‌یه‌ك شیعره له سه‌ری نووسراوه (حضرت مولانا و له) :
كــــــــــزهی چــــــــــــزهی زام گــــــــــــڕهی كرپــــــــــــهی دڵ
و له كۆتایی ئه‌م پارچه‌وه نووسراوه: (محض یادگار مخلص شیخ عبدالرحمن نسل زاده سید عبدالله مدرس . من مكان الاموات. 1304 ) دوای ئه‌مه‌یش نامه‌یه‌كی په‌خشانی فارسی مه‌له‌وییه بۆ شێخ محه‌مه‌د جه‌سیم. ئه‌م ده‌ستخه‌ته ئه‌سڵه‌كه‌ی له (كتێبخانه‌ی ملی تاران) پارێزراوه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی (2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 59